له رووسیا بەھۆی سزاکانەوە رێژەی بێکاری زیادی کردووە
دیجیتال میدیای سپێده
فیدراسیۆنی سەندیکا سەربەخۆکانی رووسیا ئاشکرای کرد کە رێژەی بێکاری لە وڵاتەکە بەراورد بە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی رابردوو، ٠،٣ خاڵ زیادی کردووە و بۆ ئاستی ٤،٤ بەرزبووەتەوە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە فیدراسیۆنی سەندیکا سەربەخۆکانی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە بەھۆی جەنگی ئۆکرایناوە کێشەی جۆراوجۆر لە سێکتەری دابینکردنی ھەلی کاردا روویداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە لە سەرەتای ساڵەوە بۆ ئێستا مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاندووە بەرێژەی لە سەدا ٤،٥ زیادیکردووە و تیایدا ھاتووە: "ژمارەی فەرمیی تۆمارکراوی بێکاری بەراورد بە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی رابردوو، ٠،٣ خاڵ زیادی کردووە و بۆ ئاستی ٤،٤ بەرزبووەتەوە. لە کاتێکدا ئەم رێژەیە لە ئینگوشیتا بە رێژەی لە سەدا ٢٩،٣ بەرزبووتەوە لە دۆخی بێکاری لە باکووری قەفقاسیا زۆر خراپە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە رێژەی بێکاری لە مۆسکۆ لە سەدا ٢،٢ و لە سان بترسبۆرگ لە سەدا ١،٥ـە.
بەھۆی جەنگی ئۆکرایناوە سەدان کۆمپانیای نێودەوڵەتیی بڕیاری کشانەوەیان لە رووسیا داوە یان بۆ ماوەیەکی کاتی چالاکییەکانیان لە وڵاتەکەدا راگرتووە.