رووسیا ھەناردەکردنی گازی سرووشتی بۆ پۆڵەندا راگرت
ئەوە راگەیەندرا کە رووسیا ھەناردەکردنی گازی سرووشتی بۆ پۆڵەندا ھەڵپەساردووە.
بەپێی ھەواڵێکی پۆرتاڵی ھەواڵی ئۆنلاینی پۆڵەندی (ONET)، دوای ئەوەی حکوومەتی پۆڵەندا سزای خستەسەر ٥٠ ملیاردێر و کۆمپانیای رووسی کە کۆمپانیای وزەی گازپرۆم-یش لە نێویاندایە، رووسیا ھەناردەکردنی گازی سرووشتی بۆ ئەو وڵاتە راگرت.
لە ھەواڵەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە سەرەتا ناردنی گازەکە کەمبووەتەوە و پاشان بە تەواوەتی وەستاوە.
لە ھەواڵەکەدا باس لەوەش کراوە کە راگرتنی ھەناردەکردنی گازی رووسیا بۆ پۆڵەندا لەلایەن سەرچاوەکانی نێو حکوومەت و کاربەدەستەکانی کۆمپانیای گازی سرووشتیی پۆڵەندی (PGNİG SA) پشتڕاستکراوەتەوە.
- نرخی گازی سرووشی لە ئەورووپا بەرزبوویەوە
دوای ھەواڵەکە نرخی گازی سرووشتی لە ئەورووپا بەڕێژەی تاکو سەدا ١٧ بەرزبوویەوە.
حکوومەتی پۆڵەندا، رەتکردنەوەی پێدانی پارەی گازی سرووشتی بە رووبل بە کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی کە گرێبەستی دابینکردنی لەگەڵدا ھەیە، راگەیاندبوو.