ئەمریكا: ئاسایشی ئەوروپا لە مەترسی دایە
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌هێرشكردنه سه‌ر ئۆكراینا له‌لایه‌ن روسیاوه یه‌كه‌مجاره له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئاسایشی ئه‌وروپا وته‌نانه‌ت ئاسایشی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌نده له‌مه‌ترسیدا بێت.
له‌لێدوانیدا بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی، له‌باره‌ى شه‌ڕى نێوان روسیا وئۆكرانیا، مارك میللی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: هێرشكردنه سه‌ر ئۆكراینا له‌لایه‌ن روسیاوه نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهانییش ده‌رگای له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ى ئاسایش كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌مه‌ترسیدایه، ئاسایشی ئه‌وروپایه له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه تا ئێستا، ئێوه ده‌توانن به‌ئاسانی ئه‌مه به‌سه‌ر شیرازه‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییدا كه‌له‌ساڵی 1945ه‌وه تا ئێستا بوونی هه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌م شیرازه نێوده‌وڵه‌تییه ماوه‌ی 78 ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه وتا ئه‌مڕۆش له‌جه‌نگێكی گه‌وره به‌دوور گیراوه.
هه‌روه‌ها وتیشی: بۆئه‌وه‌ى هێزه گه‌وره‌كان هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر هێزه بچووكه‌كان وه‌ك پره‌نسیپێكی چاره‌نووسساز خاوه‌نداریی لێكراوه و جه‌نگی روسیاش دژی ئۆكراینا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م پره‌نسیپه‌ی پێشێل كردووه.