مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی حەمەی کاکەڕەزا دەکات
2020-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو حەمەی کاکەڕەزا
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کادیر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و سەرکردەی تێکۆشەری شۆڕشی گوڵان، کەسایەتی ناودار و نیشتمان پەروەر (حەمەی کاکەڕەزای سەرگەڵو).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و کەس و کار و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان