ئەمڕۆ ئامادەکاری ديداری يەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
SNN ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/4/2022 کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ ئامادەکاری ديداری يەکێتی لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت بە بەشداری مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی تری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری سلێمانی و چەمچەماڵ. بەپێی بەرنامەی راگەيەندراوی ديدارەکە: دیداری یەكێتیی بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاووتوێكردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی وتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ بكا و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان، بێ جیاوازی، فەراهەم بكات. ئەوەش هاتووە: لەم چواچێوەیەدا دیداری یەكێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی […]
The post ئەمڕۆ ئامادەکاری ديداری يەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت appeared first on SNN.