هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكی منداڵان

تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكی منداڵان
تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكی منداڵان

2022-04-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه‌: له‌نێوان دوو مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، حاڵه‌ته‌كانی توشبون به‌نه‌خۆشی سورێژه‌ به‌رێژه‌ی نزیكه‌ی 80% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

له‌راپۆرتێكدا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و رێكخراوی منداڵانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایانگه‌یاندوه‌: له‌دوو مانگی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌راورد به‌دوو مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو حاڵه‌ته‌كانی توشبونی منداڵان به‌سورێژه‌ به‌رێژه‌ی 79% به‌رزبوه‌ته‌وه‌، ومه‌ترسى زۆریشى له‌سه‌ر منداڵان هه‌یه‌ كه‌ملیۆنان منداڵ له‌سه‌رانسه‌رى جیهان تووشى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ببن.

ئاشكرایانكردوه‌: له‌دوو مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 17 هه‌زار و 338 حاڵه‌تی توشبون به‌نه‌خۆشییه‌كه‌ تۆماركراون، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو له‌هه‌مان كاتدا 9 هه‌زار و 665 حاڵه‌ت بوه‌.

رێكخراوى یونسێف رایگه‌یاندوه‌: نه‌خۆشى سورێژه‌ ته‌نها نه‌خۆشی وپه‌تایه‌كی مه‌ترسیدار نییه‌ كه‌ببێته‌ هۆی مردن، به‌ڵكو ئه‌وه‌مان پێ پیشانده‌دات كه‌چ كه‌لێنێك له‌پێدانی ڤاكسینه‌كاندا هه‌یه‌ له‌ئاستی جیهاندا.

ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندوه‌: ڤایرۆسی كۆرۆنا رێوشوێنه‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كانی راگرتووه‌، له‌ئێستادا ئاگاداری گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌كانین به‌تایبه‌ت نه‌خۆشى سورێژه‌.