وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌باره‌ی ره‌وه‌ندی عێراقی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی ئۆكرانیا ده‌كات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، داوایان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا كردوه رونكردنه‌وه‌یان پێبدات و له‌باره‌ی چاره‌نوسی به‌شێك له ره‌وه‌ندی عێراقی له‌و وڵاته كه تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره، هه‌روه‌ها داوایانكردوه زانكۆكانی ئۆكرانیا ئاسانكاری بۆ خوێندكارانی عێراقی بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌شكردوه، باڵیۆزخانه‌ی عێراق لهكیێڤ نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا كردوه له‌باره‌ی چاره‌نوسی به‌شێك له ره‌وه‌ندی عێراقی له‌و وڵاته كه چاره‌نوسیان نادیاره، هه‌روه‌ها دا‌واشیان له زانكۆكانی ئه‌و وڵاته كردوه له‌بابه‌تی كرێی خوێندن و وانه‌كاندا هاوكاریی خوێندكارانی عێراق بن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئۆكرانیا به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوندیداره‌كانی ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری و كارئاسانی ته‌واو بكرێت بۆ ره‌وه‌ندی عێراقی، له‌ئێستاشدا هێڵی گه‌رمی باڵیۆزخانه په‌یوه‌ندی و داواكاری هاوڵاتیان له‌هه‌مو رۆژه‌كانی هه‌فته‌دا وه‌رده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت، زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی له ئۆكرانیا له ناوچه‌كانی كیێڤ، لڤیڤ، ڤێنیسیا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌ژین.