هەواڵی کوردستان ئێستا

نزیکەی پێنج ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی هەولێر تەرخانکرا

نزیکەی پێنج ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی هەولێر تەرخانکرا
نزیکەی پێنج ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی هەولێر تەرخانکرا

2022-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی چوار بڕی 4.707.000.000 (چوار ملیار و حه‌وتسه‌د و حه‌وت ملیۆن) دینار كه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ ئاماده‌سازیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌مئاوییه‌ له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا. به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌، ئه‌و بڕە پارەیە به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ له‌ هه‌ولێر و ده‌وورووبه‌ری، وه‌ك ڕاكێشانی هێڵی كاره‌با بۆ بیره‌كان و دابینكردنی سێتی په‌مپی ئاسۆیی و بۆسته‌ره‌كانی ناو شاری هه‌ولێر و چاككردنه‌وه‌ی مولیده‌ی بیره‌كان و كڕینی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی ئاوی ئیفراز/3 و به‌كرێگرتنی تانكه‌ر بۆ دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ شاری […]

The post نزیکەی پێنج ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی هەولێر تەرخانکرا appeared first on SNN.