هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمە دووەم جارە خورماتوو هاوەنباران دەكرێت و حەوت قوربانیش هەیە

ئەمە دووەم جارە خورماتوو هاوەنباران دەكرێت و حەوت قوربانیش هەیە
ئەمە دووەم جارە خورماتوو هاوەنباران دەكرێت و حەوت قوربانیش هەیە

2020-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


خورماتوو-KDP.info- بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خورماتوو رایگەیاند، ماوەی سێ رۆژە دوو جار خورماتوو هاوەنباران كراوە و بەو هۆیەوە حەوت كەس بریندار بوون، كە گومان دەكرێت حەشدی شەعبی ئەو كارەی كردبێت.

ئەرسەلان عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ماوەیەك بەر لە ئێستا حەشدی شەعبی كێشەیان لەسەر قایمقامی خورماتوو هەبوو و لێی رازی نەبوون، بۆیە ماوەی سێ رۆژە ئەمە دووەم جارە خورماتوو هاوەنباران دەكرێت و تا ئێستا حەوت كەس بریندار بوون.

عەلی گوتیشی، بە هۆی ئەوەی حەشدی شەعبی كێشەیان لە نێوخۆیاندا هەیە، گومان دەكرێت هەر خۆیان ئەو كارە بكەن، بۆیە خەڵكی خورماتوو تووشی ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر بوونە.

 

بڵند ئیبراهیم