هەواڵی کوردستان ئێستا

پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو 11ی دیكه‌ش برینداربوون

پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو 11ی دیكه‌ش برینداربوون
پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو 11ی دیكه‌ش برینداربوون

2022-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی پێشمه‌رگه‌ لە سەر رێگای چەمچەماڵ کەرکوک 11 پێشمه‌رگه‌ برینداربوونه‌ یه‌كێكیشیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢، بە سپێدەی ڕاگەیاند :"کەمێک لەمەوبەر لە سەر رێگای چەمچەماڵ کەرکوک، نزیک (مەنیلە)، ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی پێی دەوترێت (زیل) وەرگەڕاوە".

وتیشی "بەهۆی رووداوەکەوە ١١پێشمەرگە بریندار بوون و پێشمەرگەیەکیش گیانی لەدەستداوە".

سامان نادر، باسی لەوەشکرد "بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی پێشمەرگە گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ و ئێمەش تیمەکانمان ناردووە، بۆ ئەوەی ئەوانەی باردۆخی تەندروستیان خراپە بگوازرێنەوە سلێمانی و چارەسەریان بۆ بکرێت".