هەواڵی کوردستان ئێستا

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆ: راگرتنی ئاوی هەولێر تەنها بۆ 24 سەعاتە و كاتییە

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆ: راگرتنی ئاوی هەولێر تەنها بۆ 24 سەعاتە و كاتییە
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆ: راگرتنی ئاوی هەولێر تەنها بۆ 24 سەعاتە و كاتییە

2020-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان گوتی، راگرتنی ئاوی هەولێر تەنها نیوەی هەولێر دەگرێتەوە، هۆكارەكەش ئەوەیە كە ئاوی ئیفراز قوڕاوی بووە بۆ ئەوەی خاوێن ببێتەوە و دواتر جارێكی دیكە دەست پێدەكاتەوە، كە تەنها بۆ 24 سەعاتە و بەردانەوەی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

مەسعوود محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "شەوی ڕابردوو بڕیارمان دا لە سەعات 12ی شەوەوە هاتنی ئاوی نیوەی هەولێر رابگیرێت، چونكە بە هۆی هەڵسانی زێوە ئاوی ئیفراز قوڕاوی بووە و نابێت ئەو ئاوە بۆ خەڵك بەردەینەوە، بۆیە لە ماوەی 24 سەعاتدا تەسفیە دەكرێت و دواتریش بەری دەدەینەوە".

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان گوتیشی: "گرتنەوەی ئاو تا ئەمڕۆ سەعات 12ی شەو بەردەوام دەبێت و دواتر بەردانەوەی ئاو ئاسایی دەبێتەوە، بۆیە گرتنەوەی ئاو كاتییە و زۆر درێژە ناكێشێت و لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە، بۆ ئەوەی ئاوی خاوێنیان بۆ بچێت".

 

بڵند ئیبراهیم