بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی كاسبكار، خاوەنكار و پیشەوەرانی سلێمانی كۆبووەوە
SNN لە کۆبوونەوەکەدا دوای ئەوەی لەنزیکەوە گوێبیستی داوا و داخوازییەکانی ئامادەبووان بوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری بۆ داواكارییەكانیان دووپاتكردەوە و لیژنەیەكی لە خودی نوێنەرانی بازاڕ و كاسبكاران پێكهێنا بەشێوەیەك كە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە گرفتەكان. لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكان كرد و وتی، ئەو دۆخە داراییەی بەسەر سلێمانیدا سەپێنراوە پرسێكی سیاسییە و لەبەرامبەر هەوڵەكانی یەكێتی و هێزولایەنە سیاسییەكانی تر بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، رێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی نەوت و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی حوكمڕانی بەكاردەهێنرێت. هەر لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتی خۆی […]
The post بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی كاسبكار، خاوەنكار و پیشەوەرانی سلێمانی كۆبووەوە appeared first on SNN.