هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌باره‌ی نه‌خۆشی پەتای خوێنبەربوون وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌باره‌ی نه‌خۆشی پەتای خوێنبەربوون وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
له‌باره‌ی نه‌خۆشی پەتای خوێنبەربوون وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

2022-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی نه‌خۆشی په‌تای خوێنبه‌ربوون راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ "وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ڕێکار و پلان دەست پێدەکات بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان لەو پەتایە"

ده‌قی راگه‌ینراوه‌كه‌:

هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون (حمی النزفي) Haemorrhagic Fever دەکات.

بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ترسناکترین نەخۆشی گواسترەوەی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ بەناوی پەتای خوێنبەربوون (حمی النزفي) Haemorrhagic Fever.

لەپێناو کۆنتڕۆڵکردن و نەخشەڕێگای خۆپارێزی لەو نەخۆشیە ترسناکەی لە عێراقدا ڕاگەیاندراوە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ڕێکار و پلان دەست پێدەکات بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان لەو پەتایە.

د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
٣٠ نیسان ٢٠٢٢