هەواڵی کوردستان ئێستا

زاخۆ له‌ هه‌ولێرى برده‌وه‌

زاخۆ له‌ هه‌ولێرى برده‌وه‌
زاخۆ له‌ هه‌ولێرى برده‌وه‌

2022-05-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


  خه‌ڵك له‌ كۆتا یارى گه‌ڕى ٢٩ـى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق، یانه‌ى زاخۆ یارى لوتكه‌ى گه‌ڕه‌كه‌ى له‌ هه‌ولێر برده‌وه‌ . ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگه‌ى فرانسوا هه‌ریرى به‌ ئاماده‌بوونى هانده‌رێكى زۆر ، هه‌ولێر میواندارى زاخۆى كردو یانه‌ى میوان توانى به‌ ئه‌نجامى ٣-١ یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ . گۆڵه‌كانى زاخۆ له‌ رێگه‌ى یاریزانان فرانك سیدریك ، برۆنۆ ئۆلیڤیرا، ڤیتۆر سیلڤا تۆماركران و ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ى هه‌ولێریش سه‌فین مه‌نسوور نووسیه‌وه‌ . به‌و ئه‌نجامه‌ زاخۆ خاڵه‌كانى گه‌یانده‌ ٤٠ خاڵ و له‌ پله‌ى هه‌شته‌مه‌و هه‌ولێریش به‌ ٣٦ خاڵ له‌ پله‌ى نۆیه‌مى ریزبه‌نده‌.

The post زاخۆ له‌ هه‌ولێرى برده‌وه‌ appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.