ئێران: عێراق رەزامەندی لەسەر دانەوەی قەرزە کەڵەکەبوەکانی دەربڕیوە
سەرۆکی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق رەزامەندی لەسەر دانەوەی قەرزە کەڵەکەبوەکانی ئێران دەربڕیوە و لە چەند رۆژی داهاتودا رێکارەکانی تەواودەکرێن.
ئهمرۆ شهممه 30 ی نیسانی 2022 یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئیران و عێراق رایگەیاندوە، رێکارەی ئاساییەکانی دانەوەی شایستە داراییەکانی ئێران، بەگوێرەی ئەو رێکەوتنەی لەنێوان هەردولادا هەیە لە چەند رۆژی داهاتودا دەستپێدەکات.
ئاماژهی بهوهش كرد، لە سەردانەکەی عادل کەریم، وەزیری کارەبای عێراق بۆ تاران، گفتوگۆی چڕکراوە سەبارەت بەو قەرزانەی بەهۆی دابیکردنی کارەبا و وزەوە لەلایەن ئێرانەوە هاتوەتە سەر عێراق، مامەڵەی هەردولاش لەسەر ئاستی کەرتی گشتی و تایبەت لە بواری وزەدا بەردەوام دەبێت.
باسی لهوهش كرد، بەگوێرەی رێکەوتنی هەردولا عێراق بڕی یەک ملیار دۆلار مامەڵەی کەرتی گشتی لەبواری وزەدا هەیە و پارەکەش بۆ ئێران دەگەڕێنێتەوە، لەکەرتی تایبەتیشدا بەبڕی نۆ ملیار دۆلار مامەڵە هەیە و هیچ کێشەیەک لە گەڕاندنەوەی پارەکەدا نییە.
ههروهها ناوبراو بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا ئهوهشی خستۆتهڕوو، هەردولا رێکەوتون لەسەر بەردەوامی هەناردەی وزە لەئێرانەوە، جگە لە بەردەوامی بازرگانی هەردولا لە بوارەکانی دیکەدا.
ئەوهش لەکاتێکدایە، مانگی رابردو مستەفا کازمی لیژنەیەکی راسپارد سەردانی وڵاتی ئێران بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لەگەڵ ئەو وڵاتە و چارەسەرکردنی گرفتی کەمی کارەبا لە وڵاتەکەدا.