عێراق.. لەئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، 25 ترلیۆن دینار زیادەی دارایی هەیە
ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، عێراق 25 ترلیۆن دینار زیاده‌ی دارایی هه‌یه.
هه‌یسه‌م جبوری، راوێژكاری هونه‌ری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، له ئێستادا پرۆژه یاسای بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی ته‌واوبووه، له به‌رئه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش به‌رزبووه‌ته‌وه 25 ترلیۆن دینار زیاده‌ی دارایی هه‌یه.
وتیشی: هه‌رچه‌نده له مانگی ره‌مه‌زاندا نرخی خواردن و شتومه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام لێخۆشبوونی گومرگی بۆ به‌شێك له خۆراك و پێداوسیتیهكان ده‌ركراوه، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هاورده‌كردن كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخه‌كان هه‌بووه.
ئه‌مه له‌كاتیكدایه پێشتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو ، كه حكومه‌تی كاربهڕیكهری ئێستای عێراق له توانایدایه پرۆژه‌یاسای بودجه ئاماده‌بكات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.