هەواڵی کوردستان ئێستا

بافل تاڵەبانی: دۆخێكی دارایی خراپ بەسەر سلێمانیدا سەپێنراوە

بافل تاڵەبانی: دۆخێكی دارایی خراپ بەسەر سلێمانیدا سەپێنراوە
بافل تاڵەبانی: دۆخێكی دارایی خراپ بەسەر سلێمانیدا سەپێنراوە

2022-05-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


هاوسه‌رۆكی‌یه‌كێتی‌رایگه‌یاند: ئه‌و دۆخه‌ داراییه‌ی به‌سه‌ر شارى سلێمانیدا سه‌پێنراوه‌ پرسێكی سیاسییه‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ‌و هێزولایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تره‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن.

له‌میانه‌ی‌كۆبونه‌وه‌ی‌له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كاسبكارو خاوه‌نكارو پیشه‌وه‌رانی سلێمانی، بافڵ تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند، له‌ په‌ناى دروشمى رێگریكردن له‌به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌وت ‌و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی حوكمڕانی، دۆخێكى دارایی خراپ به‌سه‌ر سلێمانیدا سه‌پێنراوه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌ى سیاسییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر داواكاركردنى هێز و ڵایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن.

بافڵ تاڵه‌بانی گوتیشى: ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی ئه‌و جیاكاریه‌ قبوڵ ناكه‌ن و سه‌رده‌می دروشمیش كۆتاییهاتووه‌و ده‌بێت حكومه‌ت به‌كردار خزمه‌تی خه‌ڵك بكات.