كازمی: كۆتایی گرژییەكانی نێوان ئێران و سعودیە نزیكبۆتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی شه‌ممه له چاوپێكه‌وتنێكدا گوتی كۆتایی چه‌ند ساڵه‌ی گرژی نێوان هه‌ردوو ڕكابه‌ری هه‌رێمی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودیه نزیكبۆته‌وه.
عێراق دراوسێی هه‌ردوو وڵاتی ركابه‌ری هه‌رێمی ئێران و سعودییه‌یه، میوانداری پێنج گه‌ڕی وتوێژه‌كانی كردووه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به ئامانجی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات.
به‌گوێره‌ى ده‌نگى ئه‌مریكا، مسته‌فا كازمی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌باح گوتی "براكانمان له سعودیه و كۆماری ئیسلامی ئێران به به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وتوێژكاندا ده‌كه‌ن به‌پێی ئه‌و دۆخه‌ی له ئێستادا له هه‌رێمه‌كه پێویست ده‌كات".
دیپلۆماتكارانی عێراقی ده‌ڵێن كازمی ئاماده‌ی دوا كۆبوونه‌وه‌كه بووه. گوتیشی "ئێمه له‌و بڕوایه‌داین ئاشتبوونه‌وه نزیكه، ئه‌مه‌ش سوودی بۆ ئارامی هه‌رێمی هه‌یه."
ئێران و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه پشتیوانی لایه‌نی ركه‌به‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن له زۆرێك له‌و شوێنانه‌ی شه‌ڕیان تێدایه له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا، له‌وانه له یه‌مه‌ن كه تاران پشتیوانی حوسیه‌كان ده‌كات، ریازیش ڕابه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌ربازی ده‌كات كه پشتیوانی حكومه‌تی یه‌مه‌نه.