هەواڵی کوردستان ئێستا

گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات و باران دەبارێت

گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات و باران دەبارێت
گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات و باران دەبارێت

2022-05-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، گۆرانكاری لەنەخشەكانی كەش و هەوا ڕوویداوە و پێشبینی دەكرێت بەشێوەیەكی گشتی باران بارینى مام ناوەند هەموو ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ناجێگیری كەش و هەواوە كە گۆرانكاری لەنەخشەكانی كەش و هەوا ڕوویداوە پێشبینی دەكرێت بەشێوەیەكی گشتی باران بارینى مام ناوەند هەموو ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە. ئاشكراشیكردووە، بەهۆی ئەو گۆڕانكاریەوە هەندێك جار لێزمە باران روودەدات و خێرايی با زیاد دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە و ئەم بارانە بەردەوامی دەبێت تاكو درەنگانی شەو .  

The post گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات و باران دەبارێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.