ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پەیامێك بڵاو دەكاتەوە
دیجیتال میدیای سپێده
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌وسانه له‌چاره‌سه‌ر و ناتوانێ واقع بینانه ده‌ستبخاته سه‌ر برینه‌كان و راشكاوانە دان بنێ بەحاڵەتە نەخوازراوەكەدا.
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستە دەكات ئەمە دەقەكەیەتی :
بسم الله الرحمن الرحيم
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ - الآية 32 الحج
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان پیرۆز ئه‌كه‌ین..
سوپاس بۆ خوا رەمەزانێكی پڕ لە عیبادەت و خێرخوازی و چالاكی چاكەخوازی بوو خوا لێمان وەرگرێ ..گەرم و گوڕی مزگەوتەكان و بەرنامەی زۆربەی میدیاكان دەرخەری حەقیقەتی پێداگری گەلەكەمان لەسەر شوناسی ئاینداری و بەهاجوانەكانی ئیسلامە .
وێڕای ئەم راستیە قەشەنگە، جەژنەكەمان لە كاتێكدایە بەداخەوە كە دەسەڵات نەیتوانی كەمترین سود لەم مانگه پیرۆزە وەرگرێ بۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكان و دڵخۆشكردنی هاوڵاتیان ...
• گرفتی بژێوی و موچه و خزمه‌تگوزاریه‌كان له خراپترین ئاستدایه.
• بارودۆخی سیاسی له سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێم به بنبه‌ست گه‌یشتووه و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری ریشه‌یی دووركه‌وتۆته‌وه .
• بازاڕ و باری دارایی و ئابوری له چه‌قبه‌ستن و پاشه‌كشێدایه .
• گه‌نجانمان له‌به‌رده‌م بژارده‌ی كۆچكردن یا بێ كاری و ئەگەری تەشەنەی جۆرەها دەردو بەڵای ئەخلاقی و كۆمەڵایەتیدان.
• باری كۆمەڵایەتی و خێزان لەبەردەم كارەساتی هەڵوەشاندنەوە و تێكچوندایە..
له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌شدا به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌وسانه له‌چاره‌سه‌ر و ناتوانێ واقع بینانه ده‌ستبخاته سه‌ر برینه‌كان و راشكاوانە دان بنێ بەحاڵەتە نەخوازراوەكەدا..
بۆیه له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا وەك خزمەتێك بە گەل و ئەزمون و ئایندەی وڵاتەكەمان رایده‌گه‌ێنین:
1. ئەرکی حزبەکانی دەسەڵاتە بەرپرسیارانە مامەڵەی ئەم دۆخە هەستیارەبکەن و چارەسەری خێرا‌و ڕاستەقینە بۆ کێشەکانی خزمەتگوزاری وگوزەرانی هاووڵاتیان وموچەی موچەخۆران بدۆزنەوە .
2. به‌یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی مامه‌ڵه‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێ .. پرسه‌كانی موچه و بودجه و نه‌وت و غاز و ناوچه‌كانی مادده‌ی (140) و پۆسته باڵاكانی به‌غدا لەسەروی خواستە حزبیەکانەوە بێ ..
3. كاراكردنه‌وه‌ی رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان پێویستیه‌كی نیشتمانی و ده‌ستوری یه و ده‌بێ به‌رده‌وام مه‌رجعیه‌تی په‌رله‌مان پارێزراو بێ ..
4. خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كات و ساتی خۆیدا، ئه‌ویش به‌كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و رێککەوتن و سازانی لایەنەکان لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن ..
5. لەم حاڵەتە چەقبەستووەی كاروباردا ئەبێ بەرپرسیارانە و راستگۆیانە لە چارەسەر بێ هیوا نەبین و گەلی ئێمە شایانی گەورەترین خزمەتە و هیچ قەیران و گرفتێك بەبێ منەتی چارەسەرنابێ و رەوا نیە ئیستغلالی بێ دەنگی و سەبری میللەت بكرێ..
جارێكی تر تاعەت و عیبادەت و بەخشینی هەموولایەك قبوڵ بێ و جەژنی رەمەزانی پیرۆزیش لە هەموولایەك پیرۆز بێ ..
براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
1-5-2022