هەواڵی کوردستان ئێستا

سوپای عێراق 2 کاتژمێر دەداتە يەبەشە

سوپای عێراق 2 کاتژمێر دەداتە يەبەشە
سوپای عێراق 2 کاتژمێر دەداتە يەبەشە

2022-05-02 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هیزەکانی يەبەشە و سوپای عێراق لە شەنگال بەردەوامە، لە نوێترين پێشهاتدا سوپای عێراق 2 کاتژمێری داوەتە يەبەشە تا سنوورەکە چۆڵبکات. بەپێی زانيارييەکانی SNN: سوپای عێراق ته‌نها ماوه‌ی 2 كاتژمێری بۆ هێزەکانی يەبەشە دیاریكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی سنووری قه‌زای شەنگال بچنه‌ ده‌ره‌وه‌. هەر بەپێی زانيارييەکان، سوپای عێراق هۆشداری ئه‌وه‌ی به‌ يەبەشە داوه‌، ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو كاتژمێره‌ سه‌رجه‌م بنكه‌كان چۆڵ نه‌كه‌ن و له‌ ناوچه‌كه‌ نه‌كشێنه‌وه‌، ئه‌وا گورزێكی گه‌وره‌یان لێ ده‌وه‌شێنن. هەروەها، بەھۆی شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی یەبەشە و سوپای عێراق، دەیان خێزان لە شەنگالەوە بەرەو دھۆک و زاخۆ و دەوروبەری ئاوارە بوون. […]

The post سوپای عێراق 2 کاتژمێر دەداتە يەبەشە appeared first on SNN.