“ژمارەيەک مووچەخۆری حکومی لە هەرێم زياددەکرێن”
SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەهەزاران كەمئەندام لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێم تۆماركران بۆ ئەوەی هاوشێوەی كەمئەندامانی دكە مووچەیان بۆ ببڕێتەوە، وابڕیارە لەدوای دەستپیكردنەوەی دەوامی فەرمی لەدوای پشووی جەژن، دەستبكرێت بەكاركردن بۆ ئەوەی ناوی ئەو كەمئەندامانە بخرێتە لیستی مووچەوە، هاوكات لەئێسادا نزیكەی 12 هەزار كەمئەندام ناویان تۆماركراوە و مانگانە مووچە وەردەگرن. بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN و بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لەوەزارەتی كاروباری كۆمەلایەتی پێی دراون ئەوە خراوەتەڕوو: دوای پشووی جەژنی ڕەمەزان و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی ئەو كەمئەندامە نوێیانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەلایەتی شاروشارۆچكەكانی هەرێم تۆماركراون ناوەكانیان دەخرێتەوە لیستی مووچەوە و هاوشێوەی كەمئەندامانی دیكە مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە. ئاماژەی بەوەشكراوە […]
The post “ژمارەيەک مووچەخۆری حکومی لە هەرێم زياددەکرێن” appeared first on SNN.