هەواڵی کوردستان ئێستا

سەدر دەستی بە جموجوڵی سیاسی كردەوە

سەدر دەستی بە جموجوڵی سیاسی كردەوە
سەدر دەستی بە جموجوڵی سیاسی كردەوە

2022-05-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی ڕه‌وته‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عیراق كۆبووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م جوڵه‌ی سیاسیه‌تی دوای نزیكه‌ی 40 ڕۆژ له‌ بێده‌نگی.

ڕه‌سول حلفی په‌رله‌مانتاری ڕه‌وتی سه‌در له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ به‌ میدیاكانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند چاره‌سه‌رێكی گونجاو خراونه‌ته‌ ڕوو و ئه‌نجامی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ له‌دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و كۆتاییهاتنی ئه‌و وادده‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ پێشتر سه‌در به‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دابوو.

پێشتر موقته‌دا سه‌در مۆڵه‌تی 40 ڕۆژی دابووه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق، بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ ڕه‌وتی سه‌در حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن.