هەواڵی کوردستان ئێستا

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: پێویسته‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك كۆمار

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: پێویسته‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك كۆمار
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: پێویسته‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك كۆمار

2022-05-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەو وادەیەی موقتەدا سەدر دابووی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق، بەبێ سەدریەکان، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە دەستپێشخەریێکی نوێ ڕادەگەینن.

لە بەیانامەیەکدا، چوارچێوە چەند خاڵێکیان دیارکردووە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ئەوەی چوارچێوە جەختی لێکردوەته‌وه‌ ئەوەیە، کە هەر پوستێک بەر پێکهاته‌یه‌ك بکەوێت با لەناو خۆیاندا یەکلایی بکەنەوە، کورد پۆستی سەرۆک کۆمار و شیعە سەرۆکوەزیران یەکلابکەنه‌وه‌.

چوارچێوە لە دەستپێخشەریە نوێیەکەیاندا داوا لە لایەنە کوردیەکان دەکەن لەنێو خۆیاندا لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆک کوماری عێراق رێکبكەون، هەروەک زۆرینەی ناو شیعەکانیش پۆستی سەرۆکوەزیران یەکلابکەنه‌وه‌، کە چوارچێوە زۆرینەی شیعەکان پێکدێنن، بۆ ڕاکێشانی دەنگی سەربەخۆکانیش بۆ دەستپێشخەریەکە، چوارچێوە داوا لە سەربەخۆکان دەکات کە ئەوان کاندیدێک كه‌ مەرجەکانی تێدابێت بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشکەشکەن بۆ بەرێوبردنی وڵات لە قۆناغی داهاتوودا.

ئەم دەستپێشخەریەی چوارچێوە پێش هەفتەیەک لە کۆتاییهاتنی وادەی موقتەدا سەدر دێت، کە لەسەرەتای مانگی رەمەزان سەدر ڕاگەیاندبوو، كه‌ ئەو تا 9 مانگی شەوال هەوو هەوڵه‌كانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕادەگرێت و دەرفەت بە لایەنەکانی تر دەدات بەبێ سەدریەکان حکومەت پێکبێنن، بەڵام تا ئێستا چوارچێوە نەیتوانیوە حکومەتی عێراقی پێکبێنن.