“چاودێری دارایی لە دهۆك بوونی نییە و لە هەولێر ئیفلیجكراوە، تەنیا لە سلیمانی چالاكە”
SNN-عەلی حەمە سەعید ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات چاودێری دارایی لە پاریزگای دهۆك بوونی نییە و لە هەولێر ئیفلیج كراوە و لەپارێزگای سلێمانی چالاكە، لە كاتێكدا زۆرترین گەندەڵی لە كەرتە جیاوازەكاندا لە پارێزگای دهۆك و هەولێر ئەنجام دەدرێت بەڵام چاودێری دارایی تەنها چاوی لەسەر سلێمانییە. شەمۆل ئاشتی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ی راگەیاند: بەپێی ئەو بەدواچوونانەی كردوومانە لە پارێزگای دهۆك گەندەڵییەكی زۆر ئەنجام دەدریت لە كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە و زۆربواری دیكە، بەڵام چاودیری دارایی لەو پارێزگایەدا بوونی نییە، لەكاتێكدا بەوتەی خودی وەزیری پەروەردەكە لەپەرلەمان رایگەیاندبوو، زۆرترین گەندەڵی لەكەرتی پەروەردە لەپارێزگای دهۆك ئەنجامدراوە. ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی […]
The post “چاودێری دارایی لە دهۆك بوونی نییە و لە هەولێر ئیفلیجكراوە، تەنیا لە سلیمانی چالاكە” appeared first on SNN.