پارێزگاری دهۆك: نزیكەی هەزار و 700 خێزان لە شنگالەوە ئاوارەی دهۆك بوون
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سنووری قه‌زای شنگال تا ئێستا نزیكه‌ی نزیكه‌ی هه‌زار و 700 خێزان كه زیاترن له 10 هه‌زار كه‌س له شنگاله‌وه ئاواره‌بوون و گه‌یشتوونه‌ته پارێزگای دهۆك.
عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگارى دهۆك رایگه‌یاند: نزیكه‌ی نزیكه‌ی هه‌زار و 700 خێزان له شنگاله‌وه ئاواره‌ى پارێزگای دهۆك بوونه و ئه‌و كه‌سانه له نێو كه‌مپ و كه‌سوكاره‌كانیان له گوند و كۆمه‌ڵگاكان نیشته‌جێ كراون.
پارێزگای دهۆك ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێم راسپێردراون هه‌موو هاوكارییه‌كی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه له شنگاله‌وه ئاواره ده‌بن.
عه‌لی ته‌ته‌ر له باره‌ى بوونى چه‌كداره‌كانى په‌كه‌كه له شنگال گوتى: پێویسته گرووپه چه‌كدارییه‌كان رێز له ئیراده و داوای خه‌ڵكی شنگال بگرن و ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن تاوه‌كو خه‌ڵكی سنووره‌كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زارره‌تى په‌روره‌رده‌ى هه‌رێم له باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى قوتابیانى ئه‌و قوتابخانانه‌ى شنگال كه سه‌ربه حكومه‌تى هه‌رێمن رایگه‌یاند: په‌روه‌رده‌ی دهۆك و په‌روه‌رده‌ی شنگالیان راسپاردووه كه ئه‌و قوتابیانه‌ی سه‌ر به قوتابخانه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمن و ڕوویان له پارێزگای دهۆك كردووه و له كه‌مپه‌كان یان ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان نیشته‌جێن ده‌توانن له قوتابخانه‌ی ناو كه‌مپه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانیش له نزیكترین قوتابخانه خۆیان تۆماربكه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و پاشان نمره‌كانیان له رێگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی دهۆكه‌وه ده‌چێته‌وه قوتابخانه‌كانی خۆیان.