هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ ئاكامی هێرشێكدا له‌ ئیسرائیل سێ كه‌س كوژراون

له‌ ئاكامی هێرشێكدا له‌ ئیسرائیل سێ كه‌س كوژراون
له‌ ئاكامی هێرشێكدا له‌ ئیسرائیل سێ كه‌س كوژراون

2022-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ ئاكامی هێرشێكدا له‌ شاری ئه‌لعاد له‌ ئیسرائیل لانیكه‌م سێ كه‌س كوژراون و چوار كه‌س برینداربوون كه‌ برینی دووانیان سه‌خته‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی دامه‌زراوه‌ی میدیایی فه‌رمیی ئیسرائیل، لانیكه‌م سێ كه‌س له‌ هێرشه‌كه‌ی شاری ئه‌لعاد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیسی ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان بۆ ده‌ستگیركردنی هێرشكاره‌كان كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت دوو كه‌س بن، كردووه‌.

هاوكات به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی هاوكاریی خێرای ئیسرائیل، ئه‌ستێره‌ی سووری داوود، جگه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س چواركه‌سیش برینداربوون كه‌ برینی دوو كه‌سیان سه‌خته‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، هێزی پاڵپشتیی ئه‌منی بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنی رووداوه‌كه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كان و چۆنێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.