هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاسایشى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانی وه‌زیری پێشووی دارایی ده‌دات

ئاسایشى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانی وه‌زیری پێشووی دارایی ده‌دات
ئاسایشى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانی وه‌زیری پێشووی دارایی ده‌دات

2020-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بەڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ڕۆژگار ڕزگار محه‌مه‌د، پاسەوانی وەزیری داراییی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە و لە کاتی ئەرکی فەرمیی خۆیدا لەژێر سەرپەرشتی و ڕێنماییی دەزگای زانیاریدا کاری سیخوڕیی ئەنجام داوە بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی.

ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:‌         

ڕۆژگار ڕزگار محه‌مه‌د، پاسەوانی وەزیری داراییی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە. لە کاتی ئەرکی فەرمیی خۆیدا لەژێر سەرپەرشتی و ڕێنماییی دەزگای زانیاریدا کاری سیخوڕیی ئەنجام داوە بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایئی ئەوکات. دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتنە بەردەست، بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و دانی بە تەواوی کارە سیخوڕییەکانیدا نا و تەواوی وردەکاری لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدایە.

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر

19/3/2020