هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆمپانیاکانی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 89%ی سکاڵای موسڵمانانیان پشتگوێخستووە

کۆمپانیاکانی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 89%ی سکاڵای موسڵمانانیان پشتگوێخستووە
کۆمپانیاکانی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 89%ی سکاڵای موسڵمانانیان پشتگوێخستووە

2022-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، کۆمپانیاکانی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 89%ی ئەو سکاڵانەیان پشتگوێخستووە کە لەلایەن موسڵمانانەوە لەسەر دژایەتی کردنی ئیسلام، تۆمار کراون.

ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کینەی دیجیتاڵی (CCDH) لەو بارەیەوە راپۆرتێکی ئامادە کردوە و تیایدا راگەیەندراوێکی هاوبەشی ساڵی 2019ی کۆمپانیاکانی مێتا، تویتەر و گۆگڵی خستووەتەڕوو کە بانگەشە بۆ لابردنی هەموو ئەو بابەتانە دەکەن کە ناورۆکەکەیان تیرۆر و توندوتیژی لەخۆدەگرن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "جارێکی دیکە ئەوە سەلمێندرایەوە کە راگەیەندراوە رۆژنامەوانییەکان جگە لە بەڵێنی بێبنەما هیچ شتێکی دیکەنین".

ناوەندی سەرەکی (CCDH) لە واشنتۆن، راگەیەندراوێکی لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە: "ئەم راپۆرتە ئەوە نیشاندەدات کە کۆمپانیاکانی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە فەیسبووک، ئینستاگرام، تیک تۆک، تویتەر و یوتیوبیش لەخۆدەگرن، 89%ی ئەو سکاڵایانەیان پشتگوێ خستووە کە لەسەر بابەتەکانی تایبەت بە ئیسلامۆفۆبیا و دژایەتی کردنی موسڵمانان، بڵاوکراونەتەوە".

ئەو لێکۆڵەرانەشی ئەم راپۆرتەیان ئامادە کردوە، ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەو کۆمپانیایانە رێگەیان بە بڵاوکردنەوەی 350 بابەتی تایبەت بە دژایەتی کردنی موسڵمانان داوە و ئەم بڵاوکراوانەش زیاتر لە 25 ملیۆن جار لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، تەماشا کراون.

لە درێژەی راپۆرتەکەشدا، هۆشداری لەوە دراوە کە رێگەدان بە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە دەبنە هۆی ئاسایی کردنەوەی رەفتاری دوژمنکارانە و هاندانی پەلامار و توندوتیژی.