هەواڵی کوردستان ئێستا

سەركردەیەكی بەدر بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

سەركردەیەكی بەدر بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
سەركردەیەكی بەدر بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

2022-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

عەبدولکەریم یونس کە بە ئەبو مریەم ئەنساری ناسراوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە پارێزگای میسان باشووری عێراق گیانی لەدەستدا.

ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، ھادی عامری لە راگەیەندراوێکدا ھەواڵەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەبو مریەم ئەنساری لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ھادی عامری وێڕای پرسە و سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی ئەبو مریەم ئەنساری، ھاوکات ستایشی ناوبراوی کردووە لە کاری سیاسیی و ئیداریی و پەرلەمانیی.

بەپێی زانیارییەکان، لە رووداوەکەدا ئەبو مریەم ئەنساری و دوو لە پاسەوانەکانی کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵیادابوونە، گیانیان لەدەستداوە.

ئەبو مریەم ئەنساری ساڵی 1959 لە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق لە دایکبووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسى لە زانستی ماتماتیک و ماستەری لە زانستی سەربازییدا ھەبوو.

ناوبراو لە ژیانی سیاسییدا چەندین پۆست و بەرپرسیارییەتی وەگرتووە لەوانە ئەندامی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ماوەیەکیش وەزیری شارەوانی عێراق بووە.

ئەبو مریەم ئەنساری لە ساڵی 2007 بووە بە جێگری ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر.