هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌سه‌ر گیرخواردنی عومره‌كارانی كورد، حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

له‌سه‌ر گیرخواردنی عومره‌كارانی كورد، حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
له‌سه‌ر گیرخواردنی عومره‌كارانی كورد، حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

2022-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم ڕه‌تیكرده‌وه‌ هیچ عومره‌كارێكی كورد له‌ شاری مه‌ككه‌ له‌ ئۆتێله‌كانیان ده‌كرابێت و پاره‌یان لێ بڕا بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ یه‌كێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌وه‌ی چه‌ند عومره‌كارێكی كورد له‌ شاری مه‌ككه‌ له‌ ئۆتێله‌كانیان ده‌ركراون و پاره‌یان پێ نه‌ماوه‌ دوای به‌دواداچوونی تیمه‌كانمان ده‌ركه‌وت كه‌ هیچ عومره‌كارێكی كوردستان له‌ ئۆتێله‌كانیان ده‌رنه‌كراون و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ ڕه‌نگه‌ مه‌به‌ستی دیكه‌ له‌پشت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌وه‌ هه‌بێت.

ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌مساڵ بۆیه‌كه‌م جاره‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ژماره‌یه‌كی زۆری موسڵمانان له‌ هه‌موو جیهان سه‌ردانی سعودیه‌ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی سونه‌تی عومره‌ كه‌ له‌ ڕه‌مه‌زاندا خێرو تایبه‌تمه‌ندی زۆرتری هه‌یه‌.

جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ به‌پێی ئاماره‌كانی سعودیه‌ ته‌نیا له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌س عومره‌یان كردووه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌یش وایكرد كه‌ قه‌ڕه‌باڵغییه‌كی زۆر له‌ هه‌موو شوێنه‌كان بێته‌ ئاراوه‌ كه‌ دواجار له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یش فشارێكی زۆر كه‌وتۆته‌ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كانی سعودیه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ عومره‌كارانی زۆر له‌ وڵاتان گه‌شته‌كانیان بۆ چه‌ند رۆژێك دواخران.