هەواڵی کوردستان ئێستا

مەحمود مەشهەدانی: به‌عسیه‌كان خۆییان بۆ گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی عێراق ئامادە دەكه‌ن

مەحمود مەشهەدانی: به‌عسیه‌كان خۆییان بۆ گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی عێراق ئامادە دەكه‌ن
مەحمود مەشهەدانی: به‌عسیه‌كان خۆییان بۆ گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی عێراق ئامادە دەكه‌ن

2022-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سەركردەیەكی سوننە، كە سەرۆكی پێشووتری پەڕلەمانی عێراق بووە ئاشكرای دەكات، كە ڕەغدی كچی سەدام حسێن خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و گەڕانەوە بۆ كورسی دەسەڵات ئامادە دەكات.

میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ مەحمود مەشهەدانی، سەركردەی سوننە و سەرۆكی پێشووتری پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئێستا بانگەشە بۆ شكستی سیستمی سیاسی عێراق دەكرێت و وەك دەوترێت بەتەواوی تووشی ئیفلیج بوون بووە و لەبەرامبەر ئەوەشدا بانگەشە بۆ گێڕانەوەی بەعسیەكان لەڕێی ڕەغدی كچی سەدام حسێن-ەوە دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوانەی كار دەكەن بۆ گێڕانەوەی بەعس دەڵێن، پێشتر كێشە لە سەركردایەتی سیاسی بەعس بووە، نەك فكر و خودی حیزبی بەعس، بۆیە داوادەكەن دەرفەتیان پێبدرێت بەشداری پڕۆسەی سیاسی عێراق بكەنەوە بەشێوەیەكی دیموكراتی نەوەك ئەوەی پێشوو كراوە لە دروستكردنی دەسەڵاتێكی تۆتالیتاری و نا دیموكراتی.

وەك میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، مەشهەدانی دەشڵێت: "بەعسیەكان ئێستا ویستیان هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بەشداری بكەن، منیش پێم وایە باشترە دەرفەت بەهەمووان بدرێت مادەم دیموكراتیەت هەیە، بەتایبەت ئێستا هێزە داگیركەرەكانی عێراق لە وڵات نەماون".