هەواڵی کوردستان ئێستا

حكومەتی عێراق لە ترسی دروستبوونی قەیران لە جیهانی 3 میلۆن تۆن گەنمی زیادە عەممبار دەكات

حكومەتی عێراق لە ترسی دروستبوونی قەیران لە جیهانی 3 میلۆن تۆن گەنمی زیادە عەممبار دەكات
حكومەتی عێراق لە ترسی دروستبوونی قەیران لە جیهانی 3 میلۆن تۆن گەنمی زیادە عەممبار دەكات

2022-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


حكومه‌تى عێراق بڕیاری داوه‌ به‌پێی یاسای ئاسایشی خۆراك ئه‌م ساڵ بڕی سێ میلۆن تۆن گه‌نمی زیاده‌ عه‌ممبار بكات به‌مه‌ش وڵات له‌ مه‌ترسیه‌كانی دروستبونی قه‌یرانى خۆراك له‌ جیهان ڕزگار ده‌كات.

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی یاسای ئاسایشی خۆراك كه‌ بڕیاره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت، رێگه‌ به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌دات بڕی سێ ملیۆن تۆن گه‌نم دابین بكات وه‌ك عه‌ممبارێكی ستراتیژی، ئه‌مه‌ش وڵاته‌كه‌ له‌ هه‌ر مه‌ترسییه‌كی دروستبونی قه‌یرانی خۆراك له‌ جیهان به‌دورده‌گرێت.

وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نرخی گه‌نمی جوتیارانی به‌رزكرده‌وه‌، بڕی وه‌رگیراوی گه‌نم بۆ حه‌وت سه‌د و په‌نجا هه‌زار تۆن به‌رزده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ جوتیارانى عێراق وه‌رده‌گیرێت به‌ جوتیارانى هه‌رێمیشه‌وه‌، ئاشكراشیكردوه‌، جگه‌ له‌و بڕه‌ گه‌نمه‌،له‌ عه‌مباره‌كاندا بڕێكی زۆر گه‌نمی ئوستورالی و ئه‌ڵمانی هه‌یه‌، كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری باشوره‌وه‌ گه‌یشتوه‌.
وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان كه‌ بڕی پێویستی گه‌نم هه‌یه‌ و وه‌رزی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی ئه‌مساڵ به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تائێستا 300هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، بڕیاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا یاسای ئاسایشی خۆراك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت، ئامانج له‌ ده‌ركردنى یاساى ئاسایشى خۆراك زامنكردنی گراننه‌بونی نرخی خواردنه‌ له‌كاتی دروستبونی قه‌یرانه‌كان و یاساكه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌.