ئیسرائیل ناوچەیەكی دیكەی فەلەستین داگیردەكات كە دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی 4 هەزار كەس
سوپاى ئیسرائیل زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی خه‌ڵكى فه‌ڵه‌ستین به رووبه‌ری حه‌وت هه‌زار و 400 دۆنم ده‌كاته ناوچه‌یه‌كى سه‌ربازى دلگیركراو بۆ ناوچه‌ی مه‌شقی سه‌ربازانى.
دانیشتوانی ناوچه‌یه‌ش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی په‌نابه‌رانی نهرویچیان راگه‌یاندووه كه راگه‌یاندنی ناوچه‌كه به ناوچه‌ی مه‌شقی سه‌ربازیی ئیسرائیل ته‌نیا به‌هانه‌یه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاكی فه‌ڵه‌ستین كه به‌هۆی ئه‌م داگیركاریهى سوپاى ئیسرائیل چوار هه‌زار له دانیشتوانى ناوچه‌ى موسافیر له كه‌رتى رۆژئاوا ئاواره ده‌بن و و خانوو شوێنى نیشته‌جێبوونیان ده‌ڕوخێندرێت.
دواى تانه لێدانى خه‌ڵكى فه‌له‌ستین له بڕیاره‌كه‌ى سوپاى ئیسرائیل ، دادگای باڵای قودسی سه‌ربه ئیسرائیل، تانه‌ى فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی ره‌ت كرده‌وه كه دژ بوون به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی مسافر سه‌ربه شاری ئه‌لخه‌لیل له باشووری كه‌رتی خۆرئاوا وه‌ك ناوچه‌ی مه‌شقی سوپای ئیسرائیل ئه‌ژمار بكرێت.
بڕیاره‌كه‌ى سوپاى ئیسرائیل و ره‌تكردنه‌وه‌ى تانه‌ى خه‌لكى فه‌له‌ستین له دادگاى قودسى سه‌ربه ئیسرائیل كاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لێده‌كه‌ێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ى ئیسرائیل‌دا نووسینگه‌ی قودسی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك به تاك و به‌كۆمه‌ڵ له خاكی داگیركراودا به هه‌ر بیانویه‌ك بێت قه‌ده‌غه‌یه.
لین هاستینگس رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و بڕیاره‌ی ئیسرائیل كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر زیاتر له هه‌زار هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كه 500یان منداڵن و ده‌بێته هۆی ده‌ربه‌ده‌ر بوونیان.
لین هاستینگس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی ڕاگواستنهوهكه به‌جێبگه‌یه‌ندرێت ئه‌وا به واتای گواستنه‌وه‌ی زۆره ملێ دێت كه پێشێلكاری ده‌بێت به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی و یاسای نێوده‌وڵه‌تیی.
ئیسرائیل رۆژانه پلانى نوێ جێبه‌جی َدهكات بۆ داگیركردنى خاكى فه‌له‌ستین و هه‌ر جاره‌و به بیانوویه‌ك داگیركاریه‌كانى زیاتر ده‌كات.