هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی ئاوی عێراق: لە پلانی كشتوكاڵی هاوینەدا ئاو بۆ 3 ملیۆن دۆنم زەوی دابین دەكات

وەزارەتی ئاوی عێراق: لە پلانی كشتوكاڵی هاوینەدا ئاو بۆ 3 ملیۆن دۆنم زەوی دابین دەكات
وەزارەتی ئاوی عێراق: لە پلانی كشتوكاڵی هاوینەدا ئاو بۆ 3 ملیۆن دۆنم زەوی دابین دەكات

2022-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


مه‌هدی ڕه‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رووبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دیاریكرد كه‌بۆ پلانی كشتوكاڵی هاوینه‌ ته‌رخانكراوه‌.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق مه‌هدی ڕه‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوى عێراق له‌ میانه‌ی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای نه‌جه‌ف له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ پلانی كشتوكاڵی هاوینه‌دا، ئاو بۆ 3 ملیۆن دۆنم زه‌وى له‌ ته‌واوى عێراق دابین ده‌كات، وتیشی: به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاو بۆ یه‌ك ملیۆن دۆنم باخداری ته‌رخانده‌كرێت و له‌گه‌ڵ دابنكردنی ئاو بۆ یه‌ك ملیۆن دۆنم بۆ سه‌وزه‌ و پشتیوانی له‌به‌رهه‌می نیشتمانی ته‌رخانده‌كرێت و هه‌روه‌ها ئاو بۆ یه‌ك ملیۆن دۆنمی تر ته‌رخانده‌كرێت كه‌ پشتیان به‌ ئاوی ژێر زه‌وی به‌ستوه‌ بۆ كشتوكاڵیی.

حه‌مدانی رونیكرده‌وه‌: دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌ به‌ر ڕۆشنایی قه‌یرانی وشكه‌ساڵی له‌ پێشینه‌ی وه‌زاره‌تدایه‌و ئه‌م قه‌یرانه‌ش نه‌ك ته‌نها عێراق، به‌ڵكو زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی دراوسێشی گرتۆته‌وه‌، مه‌هدی ڕه‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ پارێزگای نه‌جه‌ف به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی به‌شه‌ ئاوی پارێزگاكه‌ له‌ پلانی كشتوكاڵی هاوینه‌دا.