وه‌زیری نه‌وتی عێراق: "ئێمه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین پیت به پیت حوكمه‌كانى داداگاى فیدڕاڵى پیاده بكه‌ین"
دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین پیت به پیت بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێم پیاده‌بكه‌ین.
به‌گوێره‌ى هه‌ندێك له میدیاكانى عێراق، له چواره‌مین دانیشتن له‌باره‌ى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى تایبه‌ت به نه‌وتى هه‌رێم وتى: "بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى شیكردنه‌وه‌ى حوكمه‌كانى ده‌ستووره"، زیاتر وتى: "ناكرێت میزاجى سیاسى پێشڕه‌وى پیشه‌سازى وزه بكات، ناشكرێت دۆسیه‌ى وزه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاڕاسته سیاسییه‌كان دابڕێژرێت چونكه دۆسییهیهكى زۆر قازانجداره و كاریگه‌رى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌كات، به‌ڵام ناكرێت بخرێته ژێر ركێفى هه‌واو و میزاجى سیاسى ناوخۆ".
ئیحسان عبدالجبار وتیشی، داهاتى ته‌واوى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ناگاته سه‌دا په‌نجا له به‌هاى فرۆشتنه‌كه‌ى.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق باسی له‌وه‌شكرد، به‌غدا ئاره‌زووى نییه چالاكى نه‌وتى هه‌رێم كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام ده‌یه‌وێت رێكى بخاته‌وه و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌ك به‌ڕێوه ببرێت كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تى فیدڕاڵى بێت و داهاته‌كانى بۆ ئه‌ژمارێك بچێت كه هى وه‌زاره‌تى دارایى بێت كه كار له‌سه‌ر دابینكردنى داهاته‌كانى هه‌رێم ده‌كات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه "ئێمه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین پیت به پیت حوكمه‌كانى داداگاى فیدڕاڵى پیاده بكه‌ین".