سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان به‌دواداچوون بۆ دۆخى پارێزگاى دهۆك ده‌كات
هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌دواداچوون بۆ دۆخى لێقه‌وماوان و زیانه‌كانى باران و لافاوه‌كانى پارێزگاى دهۆك و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون ده‌كات و هاوكارییه‌كى به‌په‌له ده‌داته ئیداره‌ى پارێزگاى دهۆك.
پاشنیوهڕۆژى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/3/2020 له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فه‌رهاد ئه‌ترووشى، پارێزگارى دهۆك، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و دوو قوربانییهى له ئه‌نجامى لافاوه‌كانى سنوورى پارێزگاكه له سێمێل و زاخۆ گیانیان له ده‌ست دا، به وردى به‌دواداچوونى بۆ دۆخى لێقه‌وماوان و مه‌زه‌نده‌ى زیانه‌كان و كاره‌كانى به‌هاناوه‌چوون و چۆنیه‌تیى هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانى لێقه‌وماوان و زیانمه‌ندانی كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پشتگیرى بۆ كارى داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان دووپات كرده‌وه و بڕیارى دا وه‌ك هاوكارییه‌كى به‌په‌له‌ى به‌هاناوه‌چوون، بڕى (یه‌ك ملیار دینار) له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پێشكه‌ش به ئیداره‌ى پارێزگاى دهۆك بكرێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز پارێزگارى دهۆك، سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ خه‌مخۆرى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى لێقه‌وماوان و پارێزگاكه.