هۆکاری دابەشنەکردنی بەنزينەکەی عێراق چييە؟
SNN وتەبێژی بەنزينخانەکانی سلیمانی رايگەياند: بەهۆی کێشەی تەکنيکييەوە ناردنی بەنزينی عێراقی بۆ سلێمانی راگيراوە، بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێريش دەڵێت “عێراق بەنزینی بۆ ھەرێم راگرتووە”. بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکيدا رايگەیاندووە: بەهۆی دروستبوونی کێشەی تەکنیکییەوە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە هاتنی بەنزینی 690دیناری لە بەغداوە بۆ سلێمانی وەستاوە بۆیە دابەشکردنی بەنزین لە پارێزگاکە وەستاوە. ئەوەشی خستەڕوو: لە عەمبارەکاندا بڕی پێویست بەنزین هەیە و نەناردنی بەنزین لە بەغداوە هیچ کێشەیەک دروستناکات و نرخی بەنزینی نۆرماڵیان بۆ 900 دینار دابەزاندووە. دەشڵێت “تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە حکومەتی عێراقەوە نییە، ناردنی بەنزين بۆ هەولێر بەردەوامە، بۆ راگرتنی ئەو بەنزینە بۆ هەرێمی کوردستان هەر […]
The post هۆکاری دابەشنەکردنی بەنزينەکەی عێراق چييە؟ appeared first on SNN.