لە هەولێر شۆفێرانی بارهەڵگر خۆپیشاندان ئەنجامدهدهن
2022-05-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
لە پارێزگای هەولێر شۆفێرانی بارهەڵگر خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ڕێگای هەولێر گوێریان داخستووە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 8-5-2022 بەشێك لە شۆفێرانی بارهەڵگر جارێكی دیكە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ڕێگای هەولێر گوێریان داخستووە، هاوكات لە ڕێگەی خەبات هەولێر و ئیفراز هەولێریش خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
ئەو شۆفێرانە ئاماژە بە ئەوە دەكەن، بەناوی ڕێگاوبان و بەناوی كێشانی بارەكانیان پارەیان لێوەردەگیرێت بۆ هەر كێشانێك بڕی 5 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.
لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك ئەو شۆفێرانە گردبوونەوەیان ئەنجامدا، لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكەیان پێدرا، بەڵام وەك خۆیان ئاماژەی پێدەكەن تا ئێستا گرفتەكەیان چارەسەر نەكراوە.