هەواڵی کوردستان ئێستا

كەلار؛ گەنجێك لەناو گۆڕستان خۆی كوشت

كەلار؛ گەنجێك لەناو گۆڕستان خۆی كوشت
كەلار؛ گەنجێك لەناو گۆڕستان خۆی كوشت

2019-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان - نیگار عومەر 

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، گەنجێک بەفیشەک كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و كەسوكارەكەی هۆكاری روداوەكە نازانن.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەخەندان- ی ڕاگەیاند، " گەنجێکی دانیشوی کەلار  بەناوی (حسین عاسی نامیق )لەدایکبوی 1989 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابو"

وتیشی،"بەوتەی کەسوکاری خۆكوژەكە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێو گۆڕستانی کەلاری کۆن بەهۆکارێکی نادیار بەچەکی کڵاشکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو گیانی لەدەستداوە"

ئاماژەی بەوەشکرد،" لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە،  پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوەو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕودانی ڕوداوەکە"