هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌هۆی پیسی هەوا لە تاران خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تای ڕاگیرا

به‌هۆی پیسی هەوا لە تاران خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تای ڕاگیرا
به‌هۆی پیسی هەوا لە تاران خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تای ڕاگیرا

2022-05-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەهۆی پیسبوونی ئاووهەوا تا رادەیەکی بەرز لە تارانی پایتەختی ئێران لە قوتابخانە سەرەتاییەکان کرایە پشوو.

میدیای ئێران بڵاوی کردەوە جێگری سەرۆکی شارەوانی تاران، عابید مەلەکی لەبارەی پیسبوونی ئاووهەوای تاران تا رادەیەکی بەرز و ئەو رێوشوێنانەی لەمبارەیەوە گرتوویانتەتە بەر دواوە.

عابید مەلەکی ئاماژەی بەوە داوە کە بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە لیژنەی دۆخی لەناکاویان پێک هێناوە و گوتی: "بەم هۆیەوە ئەمڕۆ لە باخچەی ساوایان، قوبخانە سەرەتاییەکان و قوتابخانەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان کراوەتە پشوو".

جێگری سەرۆکی شارەوانی تاران سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە بەیانیی ئەمڕۆ، پیسبوونی ئاووهەوا لە تارانی پایتەخت گەیشتە 201 مایکرۆگرام/مەتر سێجا و گوتی: "ئەنجامدانی وەرزش لەلایەن قوتابییانی قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە دەرەوە قەدەغە کراوە".

جگە لە نەگونجاوی ئاڵوگۆڕی هەوا و زۆری ژمارەی دانیشتوانی تاران، هەروەها بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان و بەکارهێنانی ماتۆرسکیل بەشێوەیەکی بەربڵاو کە گازی ئێگزۆزیان لێ دەردەچێت لەو هۆکارانەن کە پیسبوونی ئاووهەوای شارەکەیان زیاد کردووە.

تاران لە ریزبەندی سێیەمی ئەو شارانەی جیهاندایە کە ئاووهەوایان زۆر پیسە، بەم هۆیەوە زوو زوو خوێندن قوتابخانەکانی ئەم شارە دەکرێتە پشوو.

بەپێی دەرخستەی کوالێتیی هەوا مادەی پارچۆڵکەی "PM10" لەنێو یەک مەتر سێجا هەوادا بەم جۆرە پۆلین کراون:

50-0 "هەوای پاک" (سەوز)، 51-100 "مامناوەند" (زەرد)، 101-150 "هەستیار" (نارنجی)، 151-200 "ناتەندروست" (سوور)، 201-300 "خراپ" (مۆر) و 301-400 "مەترسیدار" (قاوەیی).