هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم هەفتەیە دەست بە ئەنجامدانی دانیشتنەكانی دەكاتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم هەفتەیە دەست بە ئەنجامدانی دانیشتنەكانی دەكاتەوە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم هەفتەیە دەست بە ئەنجامدانی دانیشتنەكانی دەكاتەوە

2022-05-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسادادان و دیاریكردنی واده‌ی دانیشتنه‌كانی راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگری یه‌كه‌م و جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی گرنگترین بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ به‌رنامه‌ی كار و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ماوه‌ی داهاتوودا.

ئاشكراشیكرد: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك درا، یه‌كه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسادادانی یه‌كه‌م/ له‌ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، مانگ یه‌كه‌م، به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (58/دووه‌م) له‌ ده‌ستور، به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ یاساكان و ئه‌رك و مافه‌ ده‌ستورییه‌كان.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا هاتووه‌ كه‌ بڕیاردرا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌ دانیشته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت له‌ رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 11 و 12ی ئایار، و به‌رنامه‌ی كار پێكدێت له‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاسای تاوانباركردنی ئاساییبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنیست، و ده‌نگدان به‌ یاسای پشتیوانی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان، له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی پێكهێنانی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.