هەواڵی کوردستان ئێستا

مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە هۆشداری ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەدەن

مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە هۆشداری ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەدەن
مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە هۆشداری ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەدەن

2022-05-08 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


لەبەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان بۆماوەی زیاتر لە 2 مانگ بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردو ڕایانگەیاند ئەوەی لە ئێستادا دەگوزرێت پەیوەندار نیە بە دواکەوتنی مووچەوە بەڵکو پرۆسەیەکە بۆ لە مرۆڤ خستن و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤی کورد و ساردکردنەوە و لەکارخستنی ئەکادیمیستانە، تا مووچەی مانگی 3 و 4 مان  پێنەدرێت ناچینەوە هۆڵەکانی خوێندن. هۆشمەند عەتا ووتەبێژی گردبوونەوەکە ڕایگەیاند " لەگەڵ ئەوەی داهاتی نەوت بەرز بووەتەوە و و دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستانیش باش بووەو پشتگیری دارایی حکومەتی عێراق هەیەکەچی مووچەکانمان هەر لەکاتی خۆیاندا دابەش ناکرێن ، داوادەکەین مووچەی مانگی 3 و4 مان تا ناوەڕاستی مانگی چوار پێبدرێت". د. ئاکۆ محمد مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بەدەنگی ئەمریکای  ڕایگەیاند  " مووچە مافی کارمەند و مامۆستا خۆیەتی ئێستا مانگی پێنجە مووچەی مانگی 3  نەدراوە ، کارمەند هەیە پارەی پێ نیە  بێت بۆ دەوام ، ئەمەشپرزی ئیداریە و پێویستە حکومەتی هەرێم مافەکانمان لە پێناو ئەرکەکانمان پێ بدرێت تا بەدەرونێکی هێمنەوە بچینە  هۆڵەکانی خوێندنەوە". سومیە خالید مۆستا زانکۆ لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت " دواکەوتنی مووچە کاریگەری گەورەی لەسەر ژیانمان هەیە و ئێستا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنمان کردووە و گەر حکومەت بەدەمانەوە نەیەت تاقیکردنەوەکانیش ڕادەگرین ". لەکاتێکدا ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دەوامی ڕەسمی دامەزراوەکانی حکومەت بوو پاش پشووی جەژن، بەڵام بەشێک لە فەرمانبەران وەک خۆیان ووتیان لە مانگی 5 دا چاوەڕێی مووچەکانی مانگی سێن و تا ئێستا وەریان گرتووە ، بەشێکی دیکەش لە فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانەی کە وەریان نەگرتووەە لە شوێنە جیاجیاکان بایکۆتی دەوامی ڕەسمیان کرد.