د. ئومێد سەباح: تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ ده‌داته‌وه
دیجیتال میدیای سپێده
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌داته‌وه.
د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سەبارەت دەربارەی حکومەتی هەرێم و بەغدا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، وه‌زاره‌تی ناوبراو پرۆپۆزه‌ڵێكی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردووه و ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ئه‌و پرۆپۆزه‌ڵه‌یه.
وتیشی:" له نزیكترین كاتدا تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌داته‌وه و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی و گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن".
له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی ئینتیقائی له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوەشکرد:" بۆ نموونه له ساڵی 2019 دادگای باڵای فیدراڵ بڕیارێكی بۆ پێناسه‌كردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و پابه‌ندكردنی حكومه‌تی فیدراڵ به جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه ده‌ركردووه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه و هیچ بهدواداچوونێكیش له‌لایه‌ن هیچ دهمودهزگایهكهوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌كراوه".