هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ كه‌ركووك له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا سێ چه‌كداری داعش كوژران

له‌ كه‌ركووك له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا سێ چه‌كداری داعش كوژران
له‌ كه‌ركووك له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا سێ چه‌كداری داعش كوژران

2022-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی چه‌كداری داعش له‌ نزیك ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان سه‌ر به‌ كه‌ركووك، سێ چه‌كدار كوژران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووكه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ سوپای عێراق كه‌ ئه‌ركی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆنێك كردووه‌ بۆ سه‌ر رێكخراوی چه‌كداری داعش له‌ نزیك ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سێ ئه‌ندامی رێكخراوی چه‌كداری داعش كوژراون.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ چه‌كدارانی رێكخراوی چه‌كداری له‌ دۆڵه‌كانی ناوچه‌كه‌ خۆیان حه‌شارداوه‌ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.

وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی چه‌كداری داعش و کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەوه‌ی چه‌كداری ئەنجام دەدات بەتایبەت لە گونده‌واره‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ كه‌ركووك، دیاله‌، مووسڵ، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار.