سهركردهیهكی یهكگرتوو:"دوای زیاتر لە 30 ساڵ حوکمڕانی سەقەت، تازه دەمانگێڕنەوە بۆ شەڕی نێوان شارەکان"
2022-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
كارگێڕێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگهیاند،دوای زیاتر لە 30 ساڵ حوکمڕانی ناشەفاف،تازە دەمانگێڕنەوە بۆ شەڕی نێوان شارەکان و دەڤەرەکان.
مستەفا عبدالله،كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان له نوسینێكیدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك رایگهیاند،دوای زیاتر لە 30 ساڵ حوکمڕانی ناشەفاف و سەقەت تازە دەمانگێڕنەوە بۆ شەڕی نێوان شارەکان و دەڤەرەکان.
ئاماژهی بهوهشكرد، لەبانگەشەی دەوڵەتی گەورەی کوردستانەوە بۆ ململانێی شارجێتی،بەشێکی سەرقاڵکردنی خەڵک و گەرمکردنەوەی ڕێکخستن و هەوادارانی حزبەکانیانە ، لەونێوەندەدا خەڵک بۆتە قوربانی.