بەغدا سەركۆنەی بۆردومانی ئێرانی بۆ سەر چەند شوێنێكی ناوچەی سیدەكانی لە سنووری هەولێر كرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌ركۆنه‌ى تۆپبارانی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێكی ناوچه‌ی سیده‌كانی له سنوری پارێزگاى هه‌ولێر كرد.
به‌گوێره‌ى ئاژانسی هه‌واڵی عێراقى، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌ڵێت: حكومه‌تی عێراق سه‌ركۆنه‌ى تۆپبارانی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێك له ناوچه‌ی سیده‌كانی سنوری پارێزگاى هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دووپاتی كرده‌وه: به‌پێی بنه‌مای ده‌ستووری نابێت خاكی عێراق وه‌ك باره‌گایه‌ك یان ڕاڕه‌وێك به‌كار بهێنرێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی پته‌وكردنی دیالۆگ و به‌رده‌وامیی بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گرفته‌كان به‌تایبه‌تی ئاسایش له‌پێناو پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.