هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان: سه‌رۆكى حكومه‌ت جیاكارى كردووه‌

سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان: سه‌رۆكى حكومه‌ت جیاكارى كردووه‌
سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان: سه‌رۆكى حكومه‌ت جیاكارى كردووه‌

2022-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN جێگری نەقیبی سه‌ندیكاى رۆژنامەنووسانی کوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بانگهێشتنەکردنی ژمارەیەک کەناڵی راگەیاندن بۆ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆكى حكومه‌ت شکاندنی پرەنسیپی کارکردنی رۆژنامەوانی و پێشێلکردنی یاسای کاری رۆژنامەوانییە لە هەرێمی کوردستان. ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا له‌ شارى هه‌ولێر، به‌ڵام جگه‌ له‌ میدیای پارتى دیموكراتى كوردستان رێگه‌ى نه‌دا هیچ میدیایه‌كى تر به‌شدارى كۆنگره‌كه‌بێت و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تى رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌ فامى رۆژنامه‌نووسانى لێكه‌وته‌وه‌. بژار حەکیم، جێگری نەقیبی سه‌ندیكاى رۆژنامەنووسانی کوردستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “بەداخەوە ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارەیەک دەزگای دیاری راگەیاندن بانگهێشت نەکراون. بایکۆتکردن یان بانگهێشت نەکردنی ژمارەیەک […]

The post سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان: سه‌رۆكى حكومه‌ت جیاكارى كردووه‌ appeared first on SNN.