هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ سلێمانی بەهۆی غازەوە تەقینەوە روودەدات و 13 كەس بریندار دەبن

له‌ سلێمانی بەهۆی غازەوە تەقینەوە روودەدات و 13 كەس بریندار دەبن
له‌ سلێمانی بەهۆی غازەوە تەقینەوە روودەدات و 13 كەس بریندار دەبن

2022-05-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


به‌رگری شارستانی سلێمانی رایگه‌یاند: هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی كافتریاكه‌ په‌نگخواردنه‌وه‌ی غاز بووه‌، وبه‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بریندار بوون وبیناكه‌ش خاپور بووه‌.

به‌رگرى شارستانى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: 80-85%ی بیناكه‌ پاككراوه‌ته‌وه‌ وپشكنینی بۆ كراوه‌ وكه‌سی دیكه‌ی تێدا نه‌بووه‌، 10-15%ی ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بپشكنێرێت تا دڵنیابینه‌وه‌ له‌وه‌ی قوربانی دیكه‌ هه‌یه‌ یاخود نا.

راشیگه‌یاندوه‌: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ 13 كه‌س برینداربوون، هۆكاره‌كه‌شی په‌نگخواردنه‌وه‌ی غاز بووه‌ نه‌ك ته‌قینی تانكی غاز.

ئه‌و بینایه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ له‌دوو نهۆم پێكهاتووه‌ و زیاتر له‌ساڵێكه‌ كراوه‌ته‌ كافتریا وشه‌وانه‌ خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن.