ئەمریكا لێخۆشبوو‌ن لەسزاكان بۆ ئەو ناوچانەی سوریا دەردەكات كەبەدەست یەپەگەوەن
راوێژكاری كاروباری سیاسی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: واشنتۆن مۆڵه‌تی لێخۆشبوو‌ن له‌سزاكان بۆ ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه ده‌رده‌كات كه‌له‌باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا كار ده‌كه‌ن.
ڤیكتۆریا نولاند راوێژكاری كاروباری سیاسی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ساڵی رابردوو ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانێتی 45 ملیۆن دۆلاریان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا دابینكردووه كه‌له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رێوه‌ده‌برێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا: ئه‌مساڵیش ده‌یانه‌وێت 350 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و ناوچانه كۆبكه‌نه‌وه.
نولاند راشیگه‌یاند: كه‌به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ چالاكییه‌كانی وه‌به‌رهێنانی ئابووریی تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێندراون جگه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌مریكا له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌نیازه مۆڵه‌تێك ده‌ربكات وگوتی: له‌مۆڵه‌ته‌كه‌دا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌و ناوچانه وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له‌سزاكانی ئه‌مریكا ده‌به‌خشرێن.
هه‌رچه‌ند ئه‌م بڕیاره زیاتر له‌و ناوچانه كارپێكراو ده‌بێت كه‌یه‌په‌گه زۆربه‌یانی به‌هاوكاری ئه‌مریكا به‌رێوه‌ده‌برێن، به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌یش كه‌له‌لایه‌ن سوپای نیشتمانی سوریا كۆنترۆڵ كراون، ده‌توانن سوود له‌و لێخۆشبوونه ببینن.
سه‌رچاوه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ئه‌م لێخۆشبوونه چالاكییه‌كانی نه‌وت ناگرێته‌وه وته‌نها بۆ كاروباری كشتوكاڵ وئاوه‌دانكردنه‌وه كارپێكراو ده‌بێت.